لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ سەردانیكردنی هەندێك لەو ناوچانەی هەرێم كە خۆپیشاندانیان تیادا بەڕێوەچووە، مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕوداوه “نه‌خوازراوانه‌ى” كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییانە‌دا كه‌وتنه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانونی یەكەم لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە بریتى بوو لە خوێندنەوە و خستنەڕووى سەرجەم ئەو نوسراوانەى ئاڕاستەى لیژنەکە کراون، “هەروەها گفتوگۆ لەسەر دۆخى خۆپیشاندانەکان و بەدواداچوونى کێشەو گرفتەکان كرا”، لەگەڵ خوێندنەوە و خستنەڕووى بەدواداچوونەکانى ئەندامانى لیژنەکەی پەرلەمان، وەك پێگەی پەرلەمان خستویەتییەڕوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە “پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشى نێوان هەردوو لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و داکۆکیکردن لە مافى مرۆڤ، بۆ سه‌ردانیكردنی ئەو ناوچانەى خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجامدراوە”.
ئەوەش ئاشكراكراوە، دروستكردنی ئەو لیژنەیە لەلایەن دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى كوردستانەوە پێشنیاز كراوە.
“بڕیاره ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕوداوه نه‌خوازراوانه‌ى كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا كه‌وتنه‌وه”، وەك پێگەی پەرلەمان باسی لێوەكردووە.