بنکەی سوریی نیشتمانی بۆ بومەلەرزە بڵاویکردەوە، تەنها لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی بۆ 9:00 ی شەوی دوێنێ شەممە 22 بومەلەرزە سوریایان هەژاندووە.
بنکەی سوریی نیشتمانی بۆ بومەلەرزە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “جوڵەی تەکتۆنی و چالاکی بومەلەرزە رووی لە جێگیربوون کردووە، لە خاکی تورکیا بەرزترین گوڕی بومەلەرزە بە چوار پلە بە پێوەری رێختەر تۆمارکراون و تۆمارکردنی بومەلەرزە لاوازەکان بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوێنێ شەممە لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی بۆ 9:00 ی شەو 22 بومەلەرزە روویانداوە، لە کاتێکدا لە رۆژی پێشووتر واتە رۆژی هەینی 61 بومەلەرزە روویانداوە”.
ئاشکراشیکرد، “ئاستی ئاوی رووبارەکان جێگیرە و هیچ بەرزبوونەوەیەکی تێدا نییە، ئەو دەنگۆیانەشی لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە”.