هەرکی جەوهەر ئاغا كوڕی سەرۆكی عەشیرەتی هەركی دەڵێت، “خەڵک هەیە تەنیا لەسەر ئەوەی لایکی بۆ كەسایەتییەكی ئێمە کردووە، لە دەوامەكەی فەسڵکراوە و بۆ ئەوەش بەڵگەمان هەیە”.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هەرکی جەوهەر ئاغا لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی باوكی لە رۆژانی رابردوودا لە بەغداد وتی، بەڵگەیان هەیە و دەیدەن بە دادگا.
بەپێی وتەی هەركی، ئەوەی كراوە بە ئامانجگرتنی عەشیرەتی هەركییە و لە دادگای عێراقی و دادگای نێودەوڵەتییش سكاڵا تۆماردەكەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا جەوهەر ئاغا هەركی سەرۆكی عەشیرەتی هەركی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، لە بەغداد هەوڵی رفاندنی دراوە و پێشتریش هەوڵدراوە تیرۆربكرێت و لایەنێكی سیاسیی بە ئەنجامدانی ئەو هەوڵانە تۆمەتباركرد.