دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق زانیاریی لەبارەی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە، رایگەیاندوو، بومەلەرزەکە لە پارێزگای موسڵ روویداوە و لە هەولێر و دهۆک هەستی پێکراوە.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی کەشناسیی عێراق، بومەلەرزەیەک بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:25 خولەک لە دووریی 8.2 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی حەزەری پارێزگای موسڵ روویداوە.
گوڕی بومەلەرزەکە 4.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، لە هەریەکە لە پارێزگای هەولێر و دهۆک هەست بە بومەلەرزەکە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ زیانێک بەهۆی بومەلەرزەکەوە تۆمارنەکراوە.