لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیاردەدرێت

دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان لەبارەی بڕیارەكەی بەغداد بۆ دانەوەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون بە دینار كۆدەبێتەوە و بڕیاری كۆتایی دەدات.

بەرگەشت ئاكرێی، وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق بۆ دانەوەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون، بڕیاریداوە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار لە خاوەنی یەكەكانی نیشتەجێبوون وەربگرن.

وتیشی، “بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە ھەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم كۆدەبێتەوە تاوتوێی بڕیارەكەی بەغداد دەكات و لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیاردەدات”.

بابەتی پێشتر

تەرمی گەنجە كوژراوەكە گەڕێندرایەوە هەرێم و بەخاكسپێردرا

بابەتی دواتر

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە نزیك چەمی تانجەرۆی سلێمانی چوار كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share