بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە ساڵی 2022 بە بەهای 45 ملیار دینار دەرمان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەکارهێندراوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە لە هۆتێڵ رۆتانا لە شاری سلێمانی بە بەشداری سەرجەم پزیشكانی نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان و ئەندامانی سندوقی شێرپەنجە، گایدلاینی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد كە تایبەتە بە رێكخستنەوەی ئەو چارەسەرانەی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەشێوەیەكی زانستی وردتر لە هەرێمی كوردستان بەكاردێت لەگەڵ گونجاندنی ئەو بودجەیەی لەبەردەست سندوقی شێرپەنجەدا هەیە”.
لە کۆنفرانسەکەدا د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا رایگەیاند، ” لە ساڵی 2022 دا بە بڕی 45 ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆش بەکارهاتووە، ئەمە جگە لە پێداویستی پزیشکی و پێداویستی تاقیگەیی و ئەو مغەزییانەی کە بۆ نەخۆش بەکاردێت”.
بڕیارە کۆنفڕانسەکە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت بۆ یەکەمجارە لە سلێمانی کۆنفڕانسێکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە بە بەشداری سەرجەم پزیشکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.