رووداوێک لە شەقامی سالم برینداربوونی کەسێکی لێکەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی سالم لە سلێمانی روویدا و بە هۆیەوە کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری (نیسان ـ سەنی) لەسەر شەقامی سالم بەهۆی پابەند نەبوونی شۆفێرەکەی بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و بێ ئاگاییەوە، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستونێکدا کێشا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی رووداوەکەدا سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە”.

 

بابەتی پێشتر

فۆرمی خۆراکی هاوڵاتییان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: هەناردەی نەوتمان دەستپێكرد چونكە بۆ ژیانی خەڵك پێویست بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانییەكە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانیاكە بڵاودەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share