ئەمشەو کاتژمێر 11ی شەو مانچستەر یونایتد لە ئۆڵد ترافۆرد میوانداری بەرشلۆنە دەکات
بەرشلۆنە بە بێ پێدری و گاڤی و دێمبلی بەشداری ئەم یارییە دەکات
لە مانچستەریش ماکتۆمیناى و ئیریکسن و مارسیال ناتوانن یاریی بکەن.
یاریی ڕابردوو لەکامپ نو هەردولا بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، ئەم یارییە هەرلایەک بیبەنەوە سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەردەکەن و ئەوەى تریش دەردەکرێت.
چاڤی دەڵێت گرنگ نییە ڕوووبەڕووی چ یانەیەک دەبینەوە، گرنگ ئەوەیە کۆنتڕۆڵی یاریگا بگرینە دەست و تۆپمان لابێت.
پێشبینی یارییەکی بەهێز و بەچێژ دەکرێت و سەرجەم بلیتی یارییەکەش فرۆشراوە.