تیرۆركردنی دكتۆر ئهحمهد تهڵاڵ مەدفەعی له پارێزگای دیاله، كاردانەوەی فراوانی لێكەوتووەتەوە و سەدان كەس بە رێپێوان تەرمەكەیان برد بۆ گۆڕستان.
دوێنی چوارشەممە لە شەقامی تاپۆ كە ناوەندی نۆرینگە و تاقیگە پزیشكییەكانە لە شاری بەعقوبە، چەند چەكدارێكی نەناسراو لە بەردەم نۆرینگەكەی خۆیدا تەقەیان لە پزیشكێكی راوێژكار بە ناوی دكتۆر ئهحمهد تهڵاڵ مەدفەعی كرد و كوشتیان.
رووداوەكە كاردانەوەی فراوانی لێكەوتووەتەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی ئەو پزیشكە لە نەخۆشخانەی بەعقوبەوە بە رێوڕەسمێكی فراوان بۆ گۆڕستان بەڕێكرا.
سەرباری ئەوەی هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە، ناوەندە پزیشكی و مەدەنییەكانی پارێزگای دیالە نیگەرانن و دەڵێن، لە كاتێكدا ئەو شوێنەی پزیشكەكەی تیادا تیرۆركراوە هێزی ئەمنیی زۆری لێیە، كەچی بكوژەكان دەستگیرنەكراون و داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو كەیسە بكرێت.