“یەكێتییەكی یەك دەست و یەك گوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەكان ببێتەوە”

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مامجەلال و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ بۆردی حكومەت و پەرلەمان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی سەركردایەتی و وەزیرەكانی یەكێتی ئامادەیبوون، قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كورتەیەكیان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان، هەڵوێست و هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و جەختیان لەوەكردەوە كە یەكێتی لەپێناو مافەكانی خەڵك و حوكمڕانییەكی تەندروست هەموو هەنگاوێك دەگرێتەبەر.

كۆبوونەوە بە گفتوگۆی هەڤاڵانەی بەشداربووان و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەگەر و پێشهاتەكان كۆتاییهات، هەمووان هاوڕابوون كە یەكێتییەكی یەك دەست و یەك گوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەكان ببێتەوە و زاڵبێت بەسەر كێشەو گرفتەكان و هەنگاو بنێت بۆ كۆتاییهێنان بە قۆرغكارییەكان.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی بەریتانیا پشتیوانی لە پرۆژە زانستییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات

بابەتی دواتر

وردەكاریی رووداوەكەی كەركوك ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی سەرژمێری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و…
Total
0
Share