ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دڵخۆشی خۆی بە باشتربوونی تەندروستی کاک کۆسرەت دەربڕی و رایگەیاند، رۆڵ و پێگەی کاک کۆسرەت لە مێژووی کوردستاندا بۆ هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە و سەرمەشقی ئێمە دەبێت بۆ خەبات و خزمەتکردنی یەکێتییەکەمان.