پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە سیانیان پێشینەی تاوانیان هەیە.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، لە دوای سکاڵای هاوڵاتییەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ماتۆڕسکیلێکی دزیبوو، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوو چالاکیی جیاوازدا سێ تۆمەتباری دیکە دەستگیرکراون کە لە گەڕەکی بەکرەجۆ دزییان کردووە و پێشینەی تاوانیشیان هەیە.
ناسنامەی دەستگیرکراوەکان بەمجۆرەیە، ی.د.ع، ژ.ش.ح، أ.س.خ، م.ب.ع، سەرجەمیشیان بەبڕیاری دادوەر راگیراون.