وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێكارە یاساییەكان بۆ تەملیككردنی ئەو موڵكانە بەردەوامە كە لە لایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لە كاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانكاری لە ڕێگای بانكەكانەوە وەك بارمتە دانراون و لە ساڵی 2022دا نزیكەی 52 ملیار دینار قەرزی ئاسانكاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لەچوارچێوەی بەرنامەی چاكسازیدا و هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ زیادكردنی داهات، ڕێكارە یاساییەكان بۆ تەملیككردنی ئەو موڵكانە بەردەوامە كە لە لایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لە كاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانكاری لە رێگای بانكەكانەوە وەك بارمتە دانراون”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكانی هەرێم بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە 375،444،189،465 دینار بووە، بەهۆی دواكەوتنی قەرزەكەوە 658،063،820،332 دینار سوودی چۆتە سەر.”

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ” لەدوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕی 17،743،967،724 دینار بە شێوەی نەقد گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی و كۆی گشتی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەران ماوە بڕەكەی بریتییە لە 1،015،764،042،073 دیناری عێراقی و لە رێگای بانكەكانەوە دەستكراوە بە تەملیككردن و فرۆشتنی ئەو موڵكانەی بە بارمتە دانراون و لەو چوارچێوەیەشدا بە بەهای 34،153،080،000 دینار موڵكی بە بارمتە دانراو فرۆشراون حەوت موڵكی نوێش لەسەر بانكەكانی وەزارەتی دارایی تۆماركراون.”

بابەتی پێشتر

هەنگاوێكی دیكەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

راوێژكاران دەسەڵاتیان لە وەزیرەكان زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share