توركیا: پاش بومەلەرزەكە 20 هەزار سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان

بەرپرسێكی باڵای توركیا رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو سورییانەی گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان لەدوای بومەلەرزەكەی 6ی ئەم مانگەوە گەیشتووەتە 20 هەزار كەس.

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا سەرەڕای راگەیاندنی ئەو ئامارە رەتیكردەوە شەپۆلی ئاوارەبوونی سورییەكان بەرەو وڵاتەكەی پاش بومەلەرزەكە زیادیكردبێت.

هۆكاری گەڕانەوەشیانی بۆ وڵاتەكەیان بۆ داڕمانی خانووەكانیان بەهۆی بومەلەرزە وێرانكەرەكەی سەرەتای ئەم مانگە گەڕاندەوە.

لەكاتێكی پێشتردا كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی توركی گواستنەوەی زیاتر لە 256 هەزار كەسی لەو ناوچانەی بومەلەرزەكە گرتوونیەتەوە راگەیاند.

بەپێی وتەی بلال ئاكشی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكە، سێ هەزار و 32 گەشتی ئاسمانییان پەیوەست بە كارەساتی بومەلەرزەكە رێكخستووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ھەرێم: تاقیگەی بایۆلۆجیی دی ئێن ئەی-ـمان ھەیە و پشکنینی باوکایەتی ئەنجامدەدەین

بابەتی دواتر

تەرمی كۆچبەرێكی كوژراو دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین و ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى ڕه‌وشی سوریا و لیبیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

هه‌ردوو سەرۆكانی ڕوسیا و تورکیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ى ڕەوشی سوریا به‌گشتی و دۆخى ئیدلب ئه‌نجامدا. به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى…
Total
0
Share