تۆمەتبارێكی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

به ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل، كەسێك لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نەوە دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تبارەكە له ‌شاری‌ به‌غداد ئۆتۆمبێلی‌ كڕیوه‌ و ئامێری‌ (GPS)ی تێدا جێگیركردووه‌ و سویچی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌شی‌ كۆپیكردووه‌ و دوای‌ فرۆشتنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌، شوێنەكەی زانیوه‌ و دزیویه‌تی ‌‌و جارێكی‌ تر فرۆشتوویه‌تییه‌وه‌.

پۆلیس دەڵێت، هێزه‌كانیان زانیارییان لەبارەی تۆمەتباركەوە كۆكردووەتەوە و مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور، شوێنی‌ تۆمه‌تبارەكەیان ده‌ستنیشانكردووە و ده‌ستگیریانكردووە.

تۆمه‌تبار (ن، خ، م) له‌دایكبووی‌ 1992ـە و “دانی‌ به ‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه”‌ و به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراوه، وەك پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی…
Total
0
Share