وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو بومەلەرزەیەی ئەمشەو توركیای گرتەوە لەلایەن دانیشتووانی هەرێم و هەندێك پارێزگای ترەوە هەستیپێكراوە.
وەزارەتی گواستنەوە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تۆمارەكانی بومەلەرزەی سەر بە دەستەی گشتی كەشوهەوا و تۆماری بومەلەرزە روودانی بومەلەرزەیەكی لە كاتژمێر 08:04:29ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەكاتی ناوخۆ لە ناوچەی ئەنتاكیای باشووری ناوەڕاستی توركیا تۆماركرد.
ئاشكراشیكرد، لەلایەن دانیشتووانی شارەكانی هەرێمی كوردستان و هەندێك لە پارێزگاكانی دیكەوە هەستپێكراوە.
هەروەك داواشی لە هاوڵاتییان كرد ئاگادار و هۆشیاربن و دووربكەونەوە لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست و پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە بومەلەرزە بن لە ئەگەری روودانیدا.