هۆشداری لەبارەی حەجی بازرگانییەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی بانگەشەی حەجی بازرگانی دەکەن رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێنەوە و هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان ئەو رێگەیە تاقینەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، “ماوه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ندێك په‌یج و له‌ لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه‌ له‌ سعودییه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ كوردستانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هاوڵاتییانه‌وه‌ ده‌كرێت و بانگه‌شه‌ی دابینكردنی ڤیزای ساڵانه‌ بۆ حه‌ج و ڤیزای حه‌جی به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت یاخود حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ به‌م جۆره‌ ده‌یانه‌وێت زیان به‌ هاوڵاتییان بگه‌یەنن”.

ئاشکراشیکرد، “به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ به‌رپرسیار نییه‌ له‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌ بێته‌ رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌م جۆره‌ هه‌وڵ بۆ حه‌ج كردن بده‌ن”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی حەج و عومرەدا هاتووە، “هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی حه‌ج به ‌رێگه‌ی دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی تیروپشك و ناونووسینه‌وه‌ هاوڵاتییان گەشت بكه‌ن، چونكه‌ له‌ ساڵانی رابردوویشدا ئه‌م هه‌وڵانه‌ هه‌بووه،‌ به‌ڵام به‌شێكی زۆریان نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ به‌جێبگه‌یەنن كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد و پاره‌ی خه‌ڵك له‌م رێگه‌یه‌ فه‌وتاوه‌”.

 

بابەتی پێشتر

بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان 22 هەلی کار رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی خوێندکارانی بەشە ناخۆییەکانی کچان لە هەولێر گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share