سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەسەندكردنی بودجەی گشتیی ئەمساڵ نزیكە.
ئەو وتەیەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی لێدوانێكدا بوو بۆ كەناڵی عێراقییەی نیمچە فەرمی.
سەرۆك وەزیران جگە لە نزیكی پەسەندكردنی بودجە، هیچ زانیارییەكی دیكەی ئاشكرانەكرد.
چاوەڕوان دەكرێت دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بۆ بەیاساكردنی و دواتریش خستنەكارییەوە.