كەسوكاری چوار قوربانیی رووداوێكی هاتوچۆ، لەو شۆفێرە خۆشبوون كە هۆكاری گیانلەدەستدانیان بوو.
سەرەتای ئەم مانگە لە رووداوی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر رێگەی نێوان سەروچاوە و بالیسان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا كە پێکهاتبوون لە دوو هاوسەر و ژن و پیاوێك و سەرنشینی ئۆتۆمبێلێكی تاكسی بوون.
لە رووداوەكەدا شۆفێرێكی خەڵكی باکووری كوردستان، ئۆتۆمبێلەكەی كێشابوو بە ئۆتۆمبێلە تاكسییەكەدا و بەو هۆیەوە چوار سەرنشینی تاكسییەكە گیانیان لەدەستدا.
لە نوێترین پێشهاتی ئەو رووداوەدا، کەسوکاری چوار قوربانییەكە لە شۆفێرەكە خۆشبوون و رایانگەیاند، “ئەو هەڵوێستە دەكەن بە دیاری بۆ خانەوادەی قوربانییانی بومەلەرزەكەی باکووری كوردستان”.