كەسێك لە بەغداد هەڕەشەی خۆتەقاندنەوەی كرد، كاتێك دەستگیركرا دەركەوت لە بری پشتێنی بۆمبڕێژكراو، پەرتووكێك لە باخەڵیدایە.
دیمەنەكان ناو چێشتخانەیەكی بەغدادن، كەسێك لەسەر كورسییەك دانیشتووە و هەڕەشەی خۆتەقاندنەوە دەکات، لەو كاتەدا میوانانی چێشتخانەكە بە ترسەوە شوێنەكە بەجێدەهێڵن و هێزێكی ئەمنی هەڵدەكوتنەسەر كەسە گومانلێكراوەكە.
دوای پشكنین، دەردەكەوێت ئەو كەسە پەرتووكێك لە باخەڵیدایە و هێزە ئەمنییەکە دەستگیریدەكەن و لەگەڵ خۆیاندا دەیبەن.