ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی

سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی زانكۆ بە نمایشكردنی كار و چالاكییەكانیان بۆ هاوڕێیان و میوان و كەسوكارەكانیان.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە ئەمساڵی خوێندنی 2022-2023 لەسەر ئاستی سەرجەم كۆلێژ و بەشەكان و لە ژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی زانكۆ و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی كۆلیژەكانیان ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی زانكۆ بەنمایشكردنی كار و چالاكیەكانیان بۆ هاوڕێیانیان و میوانەكانیان و كەسوكارییان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم فێستیڤاڵە چالاكیی زانستی، تەكنەلۆژی، پزیشكی، ئەندازیاری، فەرهەنگی، هونەری، وەرزشی و كەلتووری، رووناكبیری، دەهێنان و بیری نوێی خودی خوێندكاران لەخۆدەگرێت، لەوانە (پڕۆژەی زانستی و تاقیگەیی، پشكنین وپێدانی ڕێنمایی تەندروستی، نمایش و خستنەڕووی پڕۆژە و بیرۆكەی ئەندازیاری و بیناسازی و تەكنەلۆژی و كارەبایی و گواستنەوە و گەیاندن و رێگاوبان و هاتوچۆ وپەیوەندیكردن.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشانگایەكی پەرتووك و توێژینەوە، هۆشیاری یاسایی، سیاسی، ئابوری، كارگێڕی وكۆمەڵایەتی، ئەنجامدانی فیلمی دۆكیۆمێنتەری، شانۆ، وێنەكێشان، شێوەكاری، پەیكەرتاشی، میوزیك، گۆرانی و ھەڵپەڕكێ، هۆنراوە، گۆرانی، وێنەی فۆتۆگرافی، چالاكی وەرزشی، پێشبڕكێ، پاڵەوانێتی، ئەسپسواری، پڕۆژەی كشتوكاڵی، پاراستن و چاككردنی ژینگە، خستنەڕووی جلوبەرگ و كاری دەستی، خواردن، كەلەپووری كوردەواری، یادكردنەوە و زیندووكردنەوەی وێنە و ڕووداو و كارەساتە مێژوویەكانی كوردستان و سلێمانی و زانكۆی سلێمانی)لە خۆدەگرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو خوێندكارانەی مەبەستیانە چالاكانە بەشداربن لە رۆژی یەكشەممەوە پەیوەندیبكەن بە لیژنەی فێستیڤاڵی كۆلێژەكانیان و پێشوازی لە سەرجەم بیرۆكە و پڕۆژە جوانەكانیان دەكرێت.

بابەتی پێشتر

کەسێک دەڵێت أَرِنِي کە تۆی نەبینیبێت

بابەتی دواتر

مونشن گلادباخ 3-2 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share