فراکسیۆنی یەکێتی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران: ئامادەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ بن لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە، داوا لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین، ئامادەی کۆبوونەوەی سبەی شەممە بن، کە ڕێکەوتی 11ـی نیسانە، لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان و چەسپاندنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی، کە لەسەر خوێنی پاک و قوربانییەکانی گەلەکەمان دامەزراوە.

بڕیارە سبەی شەممە، 11ـی نیسانی 2026، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق بەڕێوەبچێت؛ ئەمەش پاش چەندجارێک لە دواخستنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە لەسەر دۆسیەیەک دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/4 دوورخرابێتەوە. سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڕێژەی زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share