ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بە بیانووی نەبوونی بودجەی پێویست پاداشتی ژمارەیەك لەو پێشمەرگانە خەرجناكات كە خانەنشین دەبن، لە كاتێكدا مانگانە هاوكاری لە هاوپەیمانان وەردەگیرێت و داهاتی نەوتی فرۆشراویش زیادیكردووە.
باڵانبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر كە پێویستیان بە هێزی پێشمەرگە بوو دەوترا هەموومان پێشمەرگەین و ئێستاش دەرماڵە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرجناكرێت لە كاتێكدا كە داهاتەكانی حكومەت زیادیانكردووە.
راشیگەیاند، “حكومەتی هەرێم هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرێت و داهاتی نەوتی فرۆشراو زیادیكردووە و لە گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار قازانج دەكەن، بەڵام پاداشتی خانەنشینیی هێزەكانی پێشمەرگە خەرجناكەن”.