بەڕێوبەرایەتیی کاروباری مەسیحییەکان: 10 هەزار مەسیحی بەشداری نوێژ لەگەڵ پاپا دەکەن

خالید ئەلبێرت، بەڕێوبەری کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات، ڕایگەیاند کە بۆ بەشداریکردنی نوێژ لەگەڵ پاپای ڤاتیکان زیاتر لە 10 هەزار کەس ناوی خۆیان نوسیوە و سەرجەم کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی تێدایە.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، خالید ئەلبێرت وتی، “ناونوسین بۆ بەشداریکردن لە نوێژی کریستیانەکان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کە سەردانی هەولێر دەکات، چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ کۆتاییهات و زیاتر لە 10 هەزار کریستییان ناویان تۆمارکردووە”.

بەڕێوەبەری کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، “پاپا لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری نوێژ بۆ مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش 10 هەزار مەسیحی دەتوانن بەشداری لەو نوێژەدا بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان بۆ کارئاسانی ناوی ئەو کەسانەیان تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بەشداری بکەن لە نوێژەکەدا و کریستیانی هەرێم و عێراقیشیان تێدایە، ناوەکان لە ئەمڕۆوە ڕەوانەی کەنیسە دەکرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر وردبینی لە ناوەکان دەکرێت.

سەبارەت بە بەرنامەی سەردانەکەی خالید ئەلبێرت باسیلەوەکرد، “پاپا دێتە هەولێر، دواتر دەچێتە نەینەوا و سەردانی دەشتی نەینەوا دەکات پاشان دێتەوە هەولێر و بە فڕۆکە دەگەڕێتەوە بەغداد و شەو لە باڵیۆزخانەی ڤاتیکان لە بەغداد دەمێنێتەوە، چونکە بەپێی یاسای ڤاتیکان پاپا تەنها دەتوانێت لە باڵیۆزخانەی خۆیان شەو بمێنێتەوە”.

بڕیارە پاپا فرانسیسی پاپای فاتیکان  لە بەرواری 5ی ئازار سەردانی عێراق بکات و  لەسەر خواستی ڤاتیکانیش، پاپا فرەنسیس بە فڕۆکەیەکی عێراقی سەردانەکەی بۆ عێراق ئەنجام دەدات.

بابەتی پێشتر

لە مانگی ڕابردوودا کۆمپانیا هندییەکان گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراق بوون

بابەتی دواتر

ئۆساکا نازناوی ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share