ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەی 6ی ئەم مانگە لە باكووری كوردستان و توركیا 38 هەزار كەسی تێپەڕاند و زیاتری لە 108 هەزار كەسیش برینداربوون.
لەو بارەیەوە سەرۆكایەتیی ئیدارەی كارەسات و باری لە ناكاوی توركیا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەكەی 6ی ئەم مانگەوە 38 هەزار و 44 كەس لە باكووری كوردستان و توركیا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، 108 هەزار و 68 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە برینداربوون و تاوەكو ئێستاش 216 هەزار و 347 كەس رزگاركراون كە بەشێكیان لە ژێر داروپەردووی بینارووخاوەكاندا بوون.