بەپێی نووسراوێك كە ئاراستەی دادگای باری كەسێتیی هەڵەبجە كراوە و لەلایەن كوردەوان (هاوڕێ) گەنجە ونبووەكەی هەڵەبجە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەنجامی پشكنین بۆ هەریەك لە مەحمود فەتاح عەبدولحەمید ژمارەی پشكنینی مایكرۆجین F1062 و هاوڕێ ئەنوەر عەسكەر ژمارەی پشكنینی لە مایكرۆجین F1064 دواجار بەراووردكردنی هەردوو پڕۆفایلی DNAی بەیەكەوە بۆ ناسینەوەی رەچەڵەكی هاوڵاتیی هاوڕێیە F1064 ئەنجامدراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، “پێتان رادەگەیەنین رێژەی لێكچوونی پەنجەمۆری بۆماوەیی نێوان هەردوو پڕۆفایلی DNA زۆركەمە تەنها لە هەشت پەنجەمۆری بۆماوەیی لێكچوونیان هەیە لە كۆی 15 پەنجەمۆری بۆ ماوەی كە دەگاتە رێژەی 55%ی لێكچوون لە نێوانیاندا كە ئەم رێژەیەش لە نێوان كوڕو باوك یان دایك زۆركەمە بۆیە داوای پشكنینی DNA بۆ دایكی هاوڕێ دەكرێت”.
لە پشكنینەكاندا نووسراوە، “دەبێت كرۆمۆسۆمی نێرینەیان وەك یەك بێت چونكە لە باپیرە و باپیرە گەورەوە بۆ رەگەزی نێرینەكان دەگوازرێتەوە و دەرئەنجامی پشكنینی كرۆمۆسۆمی نێرینەیان یەك نییە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دادگاكە دووبارە داوای پشكنینی DNAی دایكی هاوڕێدەكات چونكە پشكنینی DNAیان یەك نییە”.