وەزارەتی دارایی: پارە بۆ تەواوكردنی رێگای كەلار-دەربەندیخان خەرجدەكرێـت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی بڕیاریدا لەم قۆناغەدا مانگانە بڕی یەك ملیار دینار بە شێوەی چوار سولفە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی ڕێگای دووسایدكردنی دەربەندیخان ـ كەلار خەرجبكرێت تا كارەكانی پڕۆژەكە بەردەوامبێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە پڕۆژەی دووسایدكردنی رێگای دەربەندیخان ـ زەڕایەن وەزیری دارایی و ئابوری، لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە كێشەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار چارەسەربكەن و دوای وردبینی لە كارەكانی و یەكلاكردنەوەی دۆسیەكانی، مانگانە پێشینەی بۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق: جیاوازی نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانكی ناوەندی بەهۆی كاری ناڕەواوەیە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: 20 پڕۆژەی گەشتیاری و بازرگانی و وەرزشی لە هەولێر دەكرێنە پڕۆژەی نیشتەجێبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو ماددە هۆشبەرانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران. بەپێی…
Total
0
Share