ئۆپیک: عێراق و سعودیە لە مانگی رابردوودا زۆرترین رێژەی کەمبوونەوەی بەرهەمیان هەبووە

راپۆرتێکی ئۆپێک چاودێریی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی 13 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە لە مانگی یەکی رابردوودا کردووە بە رێژەی 49 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 876 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی گەورەترین بەرهەمهێنەرانی سعودیە و عێراق.

بەپێی راپۆرتی مانگانەی ئۆپێک، “گەورەترین کەمبوونەوە لە بەرهەمهێناندا یەکەمجار لە سعودیە بووە، بەو پێیەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە بە رێژەی نزیکەی 156 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە، گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 315 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش عێراق دێت، بە ڕێژەی 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا”.

لە دوای ئەویش ئێران، 22 هەزار بەرمیل دابەزیوە، لە دوای ئەویش گابۆن و لیبیا بە ڕێژەی 10 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە راپۆرتی مانگی شوباتدا پێشبینی دەکات گەشەی ئابووریی جیهانی لە ساڵی 2023 بەرزببێتەوە بۆ 2.6%، هەروەها پێشبینییەکانی بۆ گەشەی خواستی جیهانی بۆ ساڵی 2023 بە ڕێژەی 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزکردەوە بۆ 2.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، لە هەمان کاتدا چاوەڕوانییەکانی لەسەر گەشەی خواست دەهێڵێتەوە لەبارەی نەوتی ئۆپێکەوە، کە نەگۆڕاوە بە 28.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی لەبارەی ڤایرۆسێکی بکوژەوە داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات

بابەتی دواتر

برای سەرۆکی ئەمریکا لە سعودییە و عێراق لە گەندەڵییەوە تێوەدەگلێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share