سبەی پێنجشەممە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بە بۆنەی یادی زیارەتکردنی ئیمام کازم سبەی پێنجشەممە لەسەرجەم پارێزگاکان کرایە پشووی فەرمی”.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە لە تەواوی پارێزگاکنی عێراقەوە هاوڵاتییانی شیعە مەزهەب بەرەو مەزارگەی ئیمام کازم لە ناوچەی کازمییە بەڕێبکەون و بۆ ئەو مەبەستەش دەزگا ئەمنییەکان تەواوی ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە.
بڕیاری پشووەکەی حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.