توانای دەستنیشانکردنیان 93%یە.. ئیسرائیل مشک رادەهێنێت بۆ دیاریکردنی شێرپەنجە

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی مشکەکان فێردەکات کە چۆن شێرپەنجەی سییەکان بە بۆنکردنی میز دەستنیشان بکەن، کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەگەری هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا وەک رێگایەکی نوێ و سەرکەوتوو بەردەستبێت.

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە ، کۆمپانیاکە پێشبینیی دەکات کە ئەو مشکانەی لە ئیسرائیل راهێنراون لە داهاتوویەکی نزیکدا لە جیهاندا سوودیان لێببینرێت بۆ کەمکردنەوەی ماوەی چاوەڕوانی و ئاسانکردنی دەستنیشانکردنی تووشبووانی شێرپەنجە.

میشێل مارک دانیێلی کە لە تشرینی دووەمی 2019 کۆمپانیاکەی دامەزراندووە، بۆ ڕۆژنامەکە روونیدەکاتەوە، “ئێمە راهێنان بە مشکەکان دەکەین، دواتر لەناو ژوورێکی بچووکدا دەهێڵرێنەوە، کاتێکیش نمونەی میزی کەساکەنیان بۆ پشکنین بۆ دادەنرێت، دەنگێکی دیاریکراو دروست دەبێت، دەبێت سەریان بخەنە ناو ئەو سندوقەی کە نمونەکەی تێدایە بۆ ئەوەی بۆنی بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەگەر مشکەکە سەری دەربهێنێت ، ئەمە نیشانەیە بۆ ئەوەی نمونەکە پاکە لە شێرپەنجەی سییەکان، لەکاتێکدا ئەگەر سەری لەناوەوە بهێڵێتەوە، ئەمە مانای ئەوەیە ئەو کەسەی نمونەکەی نێردراوە شێرپەنجەی سییەکانی هەیە”.

جەختیکردووەتەوە، مشکەکان سەرکەوتوو بوون لە 93%ی نموونەی ئەو کەسانەی نمونەی میزیان نێردراوە کە ئایا تووشبووی شێرپەنجەی سییەکانن یان نا.

وتیشی، ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا لە قۆناغی توێژینەوەدایە، بەڵام ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەبچێت، پێویستی بە نزیکەی 14 مانگ دەبێت تا بتوانین بیکەین بە رێگایەک لە جیهاندا بەکاربهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “زانرا کە هەر شێرپەنجەیەک کۆدی بۆنی خۆی هەیە، ئێمەش دەزانین کە مشک هەستێکی سەرسوڕهێنەری بۆنکردنیان هەیە، کە هەزار هێندە هەستیارترە لەڕووی بۆنکردنەوە لە هەر ئامێرێکی دروستکراوی مرۆڤ”.

دەڵێت، تا ئێستا کاریان لەسەر شێرپەنجەی سییەکان کردووە و “پێشبینی دەکەین بەردەوام بین لە دیاریکردنی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بە وردبینییەکی بەرز”، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم تەکنیکە ڕەنگە ببێتە شێوازێکی باوی تاقیکردنەوە.

دانیێل ئامادە نەبوو باس لە وردەکارییەکانی سیستمی ڕاهێنان بکات کە خاوەندارێتیی سەرەکیی کۆمپانیاکەیە و ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆمپانیاکە لە ئێستادا 30 مشکی ڕاهێنراوی هەیە.

بابەتی پێشتر

خۆشەویستی بەخشینە نەک دەستکەوت

بابەتی دواتر

تیمی پارێزەران لە هەولێر رێگەی بینینی سێ لە چالاكوانانی بادینانیان پێنادرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share