بەرهەم مستەفا: دڵنیاتان دەكەمەوە تاوەكو ناوەڕاستی مانگی دوو مووچە نادرێت

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێك لە گرفتەكان كە دووچاری مامۆستایان و فەرمانبەران بووە ئەوەیە كە حكومەت بە مامۆستایان دەڵێت، “بڕۆن مووچەكەتان لە بەغداد وەربگرن لە كاتێكدا داهاتی ناوخۆ لای هەرێمە”.

بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە پشتیوانیی مامۆستایان بكرێت كە داوای مافە رەواكانی مووچەخۆران دەكەن، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە ئێستا حكومەت بە مامۆستایان دەڵێت بڕۆن مووچەكەتان لە بەغداد وەربگرن لە كاتێكدا داهاتی ناوخۆ لای هەرێمە.

وتیشی، “دڵنیاتان دەكەمەوە تاوەكو ناوەڕاستی مانگی دوو مووچە نادرێت بە تایبەت دوای راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی عێراق ئەو وەڵامە روونە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share