پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەکانی 2022 ئاشکرابوو

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، ئامادەکارییەکانی بۆ میرکاتۆی هاوینەی 2022 دەستپێکردووە و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن کیلیان مباپێ پەیوەندییان پێوەبکات.

لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021، یانەی شاهانە سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی داڤید ئالابا بێبەرامبەر لە یانەی بایرن میونشنەوە، هەروەها بەبڕی 31 ملیۆن یورۆ ئیدواردۆ کاماڤینگای فەرەنسییان لە یانەی ستاد ڕینس کڕی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی مارکاوە بڵاوکراونەتەوە، یانەی شاهانە ئامادەکاری کردووە بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ، بڕیارە پاداشتی یاریکردنی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و مووچەیەکی خەیاڵی بۆ تەرخانبکرێت.

یەکێکی دیکە لە یاریزانە داواکراوەکان پۆل پۆگبای فەرەنسییە، ئەو یاریزانەش بۆندەکەی لەگەڵ یونایتد کۆتاییدێت و بێبەرامبەر دەتوانێت پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات، بەتایبەت لەئێستادا کە پەیوەندیی نێوان مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی و ئیدارەی شاهانە باشتربووە.

هەروەها خەونی شاهانە گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی-یە، ئەو یاریزانەش نرخی دەبێتە بێبەرامبەر، بەڵام داوای 10 ملیۆن یورۆ مووچەی ساڵانەی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجیی بوروسیا دۆرتمۆند داواکراوی ڕیاڵ مەدریدە، بەڵام ئیدارەی یانە ئامادەنین بۆندی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی پێشکەشبکەن.

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ڕاپەڕین نەخۆش لەسەر زەوی دەخەوێندرێت

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share