بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالكی پشتیوانیی هەمووان لەپێناو قۆناغێكی نوێ دووپاتدەكەنەوە

سەرۆكی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆدەبێتەوە و پێكەوە پشتیوانیی سەرجەم لایەنەكان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی دووپاتدەكەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە نوری مالكی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

لە دیدارێكدا خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و رێكارەكانی ئەمدواییەی حكومەت بۆ باشتركردنی گوزەرانی خەڵك و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووری وڵات تاوتوێكران و جەخت لە جێبەجێكردن و پشتیوانی بەرنامەی حكومەت كرایەوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بۆ هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

کێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەردەوامی گفتوگۆكان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی هەمەلایەنە و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو و هەردوولا پێویستی گفتوگۆكان و پشتیوانی هەموو هێز و لایەنەكانیان دووپاتكردەوە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی تاوەكو هەمووان پێكەوە وڵات بە ئاڕاستەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئاڕاستە بكەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە

بابەتی دواتر

لە داستانەکەیدا باسی کەم ئەزموونیش دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری لێخۆشبوون دەركرا

بڕیاری لێخۆشبوون و ئازادكردن بۆ توێژێكی سەربازی دەركرا. سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی…
Total
0
Share