بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغداد چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغداد چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و لە دیدارێکدا جەخت لە بەهێزكردنی دەسەڵاتی دادوەری، سەربەخۆیی دادگاكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ كرایەوە و هەردوولا دەستووریان وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ناوبرد.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رێككەوتنێكی یەكجارەكی و نیشتمانی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەشێوەیەك مافی هەموو لایەك پارێزراوبێت و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش رۆڵێكی كاریگەر و ئەرێنی لەو نێوەندەدا بگێڕێت.