وتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنووری عێراق رایدەگەیەنێت، “ئەو كەسانەی كە لینكی دامەزراندنیان لە پاسەوانی سنوور پڕكردووەتەوە كۆدێكیان بۆ گەڕاوەتەوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئاگاداردەكرێنەوە و دەشڵێت، “ماوەی چەند رۆژێكە چەند كەسێك فێڵ لە هاوڵاتییان دەكەن و پەیوەندی بەو كەسانەوە دەكەن كە فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە، بۆیە داوادەكەین پارە بەناوی دامەزرانەوە بە هیچ كەسێك نەدەن”.
وتەبێژی ناوچەی یەكی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق روونكردنەوەی زیاتریدا و وتیشی، “ماوەی چەند رۆژێكە زانیارییمان هەیە كە كەسانێك پەیوەندیی دەكەن و داوای پارە لەو هاوڵاتییانە دەكەن كە فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و پێیان راگەیاندوون كە بڕە پارەیەك بدەن ناویان لە دامەزراندن دێتەوە، بۆیە داوا دەكەین هیچ كەسێك پارە نەداتەوە ئەو جۆرە كەسانە و بەناوی دامەزراندنەوە فێڵ لە هاوڵاتییان دەكرێت”.