لە دوای بومەلەرزە کۆلێرا هەڕەشە لە هاوڵاتییانی تورکیا و سوریا دەکات

رێکخراوی یونسێف بڵاویکردەوە، لەدوای بومەلەرزە بەهێزەکەی هەفتەی رابردوو تورکیا و سوریای گرتەوە، نەخۆشی کۆلێرا و پەتا گواستراوەکانی دیکە هەڕەشە لە هاوڵاتییانیان دەکات.

رێکخراوی یونسێف بڵاویکردەوە، “لە دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی هەفتەی رابردوو تورکیا و سوریای گرتەوە، مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا و هەموو ئەو پەتایانە هەیە کە بەهۆی ئاوی پیسەوە هاوڵاتییان تووش دەکەن بە تایبەت لە سوریادا”.

وەک لە راگەیەندراوەکەی یونسێفدا هاتووە، لە پاش بومەلەرزەکە هەزاران هاوڵاتیی بێماڵ و حاڵ بوون و بەشێکیان ناچارن ئاوێک بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە کە دڵنیانین لە پاکژییەکەی جگە لەوەی بەهۆی ئاوارەبوونیانەوە دەستیان ناگات بە WC پاکژ.

ئەمە لەکاتێکدایە تەنها پێنج مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە سوریا بەهۆی ئاوی پیسەوە، کە تائێستاش بڵاوبوونەوەکەی بەردەوامە و نەخۆشییەکە کۆتایی نەهاتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
Total
0
Share