پاکستان سنووری لەگەڵ ئێران داخست

تەلەفزیۆنی رەسمیی ئێران رایدەگەیەنێت، پاکستان سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ وڵاتەکە داخست.

تەلەفزیۆنی رەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پاکستان بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەی دراوسێیدا، بۆ ماوەیەکی نادیار.

بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی (چاغی، وەشوک، پەنجگور، کەچ و گوادەر) لەنێوان هەردوو وڵات داخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات: لەکاتی کەوتنەخوارەوەی مووشەک چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن یان مووشەک،…
Total
0
Share