هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پابەندبوون بە بڕیاری ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بەرزکردنەوەی بەهای دینار، بڕیاردرا فرۆشتنی تکتی فڕۆکە بکەن بە دینار.
بەپێی نووسراوێکی هێڵی ئاسمانی عێراق کە ئاراستەی نووسینگە و بریکارەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “بە مەبەستی پابەندبوون بە بڕیاری ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە فرۆشتنی تکتی گەشتە ئاسمانییەکان بە دراوی دینار”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “پێویستە نرخی گەشتەکان بە دینار بڵاوبکرێنەوە”.