یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید نیو هێندەی هیلال وەرناگرن

یاریزانانی یانەی هیلالی سعوودی پاڵپێوەنەرێکی بەهێزیان هەیە بۆ بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان لە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، دوای بردنەوەی یانەی هیلال لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان لە فلامینگۆی بەڕازیلی، لەلایەن ئەمیر وەلید بن تەڵالی سعوودییەوە بۆ هەر یاریزانێک بڕی (266) هەزار و (500) دۆلار تەرخانکراوە.

ئەمیرەکەی شانشینی سعوودیە و فیدراسیۆنی ئەو وڵاتە بەلێنیانداوە، لە ئەگەری بردنەوەی ناسناوەکەدا پاداشتی زۆر لەوە زیاتر بە یاریزانەکان ببەخشن.

بەپێی زانیارییەکان، کەریم بنزیمەی فەرەنسی بۆ بابەتی پاداشتەکان نوێنەری سەرجەم یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بووە، لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی دانوستاندنی کردووە.

جەمسەرەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، لە ئەگەری بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی یانەکاندا، بۆ هەر یاریزانێک بڕی (100) هەزار یورۆ وەک پاداشت تەرخانبکرێت، کە نیو هێندەی پاداشتی یاریزانانی یانەی هیلالی سعوودیە.

بابەتی پێشتر

سوپرایز..باشترین لێدەرکەرەکانی ئەم وەرزە کێ بوون؟

بابەتی دواتر

قەیرانێکی دیکە ڕووی لە بەرشلۆنە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share