نرخی ماددە خۆراكییەكان دادەبەزێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی شمەك و كاڵا و ماددە خۆراكییەكان دەبێت.

نەوزاد غەفور جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی شمەك و كاڵا و بە تایبەت ماددە خۆراكییەكان، وتیشی، “بەڵام دەبێت بازرگانەكان پارەكانیان لە رێگای بانكەوە بكەنە دۆلار و ئەو هەنگاوەی حكومەتی عێراق تایبەت بە حەواڵە و بە ئەلیكترۆنیكردنی دەیگرێتەبەر كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت.

بە بڕوای جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی دابەزاندنی شمەك و ماددەخۆراكییەكان دەكەوێتە سەر ئەو شێواز و كاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق كە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەریكردووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) هیلالی سعوودی گەیشتە فاینەڵ و چاوەڕوانی ڕیاڵ مەدرید و ئەهلی-یە

بابەتی دواتر

سودانی چەند بەڵێنێكی دیكە بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. كەسێك كوژرا

شەوی ڕابردوو لە شاری كەركوك كەسێك درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و كوژراوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك…
Total
0
Share