هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بۆریی هەرێم-توركیا دەستیپێكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتیییەكان كە تێیدا هاتووە، كاتژمێر 9:45خولەكی ئەمشەو 7ی شوبات هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كورستان لە بۆریی هەرێم – توركیا دەستیپێكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی 6ی شوباتی ئەم مانگە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی هەردوو وڵاتی توركیا و سوریای گرتەوە هەناردەكردنی نەوت لە بەندەرەكانی توركیا ڕاگیرا.

بابەتی پێشتر

دەروازەی حاجی ئۆمەران داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی توركیا ئاماری قوربانییانی رووداوەكەی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و ئەوەی…
Total
0
Share