یونسێف: بومەلەرزەکەی تورکیا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵ

بەرپرسی یونسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، عەمار عەماری دووپاتیکردەوە کە بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بارودۆخی سەختی کەشوهەوا ئەرکی ڕزگارکردنی منداڵان و خێزانەکانی ئاڵۆزتر کردووە بۆیە ژمارەیەکی زۆرتر ژیانیان لە مەترسیدایە.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە پێداویستییە مرۆییەکان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زۆرن، جەختی لەسەر پێویستیی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە جەیمس ئاڵدەر، وتەبێژی یونیسێف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند، ئەو بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا سەدان باڵەخانەی لە تورکیا و سوریا وێرانکردووە، گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوەکە نەیتوانیوە ژمارەی تەواوی گیانلەدەستدانی منداڵان دیاریبکات.

لەوبارەیەوە بەرپرسانی باڵای رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ رایانگەیاند، دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی سوریا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس لەو وڵاتە و لە باشووری تورکیا، پێداویستییە مرۆییەکانی سوریا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

عادل هاید مارشانگ، بەرپرسی فریاکەوتنی ڕێکخراوەکە رایگەیاند، تورکیا توانایەکی بەهێزی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان، بەڵام ئەو پێداویستییە سەرەتاییانەی کە لە کورتخایەن و مامناوەنددا دەبێت هەبن لە سوریا نین، ئەو وڵاتە پێشتر بەدەست قەیرانە مرۆییەکانەوە دەناڵێنێت بەهۆی ساڵانێک شەڕی ناوخۆ و ململانێ سیاسییەکان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە لە هەردوو وڵاتدا نزیکەی 23 ملیۆن کەس کە یەک ملیۆن و 400 هەزاریان منداڵن لە مەترسیدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. گردبوونەوەی کاسبکارانی کەرکوک دژی لابردنی عەرەبانە و کەپرەکانی بازاڕەکە

بابەتی دواتر

ژووری بازرگانیی سلێمانی داوای لە بازرگانان دەکات هاوکاریی بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان کۆبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share