روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری لەبارەی مووچەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، لە رۆژانی پشوودا دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی ئەم هەفتەیەدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی خشتەی راگەیەنراو بەردەوام دەبێت.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ ماوەی سێ رۆژ (7 و 8 و 9ی شوبات) لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا پشووی فەرمی دەبێت.

ئەوەشی وت، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەلمان روشدی لە یەكەم چاوپێكەوتنی پاش پەلاماردانەكەی: چانسم هەبوو

بابەتی دواتر

لە رۆژانی پشوودا خشتەی پێدانی كارەبا دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share