سێ راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە سەرقاڵی راوکردن بوون لە سنووری ئاغجەلەر.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” لە پێناو رێگریکردن لە راوکردنى ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر دەرچوونێکیان بۆ سنوورى گوندى گەڕاو ئەنجامدا و توانیان سێ راوچى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردن بوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هەڵمەتەکەدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر چوار لایت و دوو تۆڕى دەستى و یەک ئۆتۆمبێل و یەک باڵندەى زیندوودا”.

ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە””.

 

بابەتی پێشتر

نرخی گەشتی چوونە بۆشایی ئاسمان دیاریکرا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکان بێ کێشە دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share