گیانلەدەستدان لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گەیشتە 111 کەس

لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە تورکیا روویدا و سوریای گرتەوە، دەیان باڵەخانە داڕما و سەدان کەسیش لە روژئاوای کوردستان و ژمارەیەک شاری سوریا گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ دووشەممە کە بە گوڕەی 7.8 پلەی رێختەر لە باکووری کوردستان و تورکیا روویدا، لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا بەهۆی داڕمانی باڵەخانەکانەوە تا ئێستا 111 کەس گیانیان لەدەستداوە و 516 کەسیش برینداربوون.

بەرگریی شارستانیی سوریا رایگەیاند، “دەیان باڵەخانە لە ناوچە گوندەکانی باکوری حەلەب رووخاون، زیاتر لە 20 باڵەخانە لە ناوچەی ئەلجەمیعەت لە شاری جەندەرێس لە گوندەکانی رۆژئاوای عەفرین رووخاون، هەروەها باڵەخانە لە عەتاریب رووخاون، ناوچەی ئەلباب و جەرابلوس لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب، جگە لە داڕمانی بیناکانی شاری حەرێم لە گوندەکانی ئیدلب”.

ئامارە فەرمییەکان دەڵێن، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 111 کەس، زیاتر لە 516 کەسی دیکەش لەو ناوچانە برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەلەب رایگەیاند، “ژمارەیەک باڵەخانە لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بەهۆی بوومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئەمبوڵانس کاردەکەن بۆ لابردنی داروپەردوو و رزگارکردنی ئەوانەی گیریان خواردووە”.

ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەی سوریا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بەکاتی ناوخۆ، لە باکووری ئیسکەندرون، لە ناوچەی غازی عەنتابی تورکیا ڕوویداوە و کاریگەریی گووڕی بومەلەرزەکە زیانی زۆری گیانی و مادیی بە سوریاش گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی بومەلەرزەكەی هەولێر

بابەتی دواتر

لە کاتی روودانی بوومەلەرزەدا چیبکرێت باشە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share