سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک چوار منداڵ کوژراون و برینداربوون کە سەرجەمیان لە یەک خێزانن.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، “لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی کۆنی داعش لە گوندی (العثیا) لە نێوان ناحیەی بەلەد و ناحیەی ئیسحاق، منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ منداڵی دیکە برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “منداڵەکان لە خێزانێکن، ڕووداوەکەش لەکاتێکدا بووە کە منداڵەکان سەرقاڵی یاریکردن بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو منداڵەی گیانیلدەستداوە تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی بەلەد”.