ماوەی دوو رۆژە کچە چالاکوانی مەسیحی سلڤانا دڵشاد دەستگیرکراوە و تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکان هۆکارەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ماوەی دوو رۆژە سلڤانا دڵشاد چالاکوانی مەسیحی ماوەی دوو رۆژە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە چاکسازی ژنانە لە شاری هەولێر”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تائێستا دەزگا ئەمنییەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەداوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوەیە”.