ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسم عەوادیی وەک وتەبێژی حکومەتەکەی راسپارد.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “بەمەبەستی بەردەوامیدان بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ رای گشتی و خستنەڕووی زانیاریی لەسەر چالاکییەکانی حکومەت، باسم عەوادیی وەک وتەبێژی فەرمی حکومەت راسپێدرا”.
باسم عەوادی لەدایکبووی ساڵی 1969ی شاری شەترەی باشووری عێراقە، بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لە ساڵی 1989بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 2001 روویکردووەتە بەریتانیا، لەو کاتەوە وەک ئێستا وەک توێژەر و شیکەرەوەی سیاسیی کاریکردووە، کاری راوێژکاری بۆ چەندین گەورە بەرپرسی عێراقی کردووە.