وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پێشوازیی لە چاكسازییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق دەكات و جەختیشدەكاتەوە دەبێت رێگری لە بردنەدەرەوەی دۆلار لە عێراق بكرێت و هاوكات دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئیستانبوڵی نێوان پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرادەكات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە برایان نیڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا پێشوازیی لە هەنگاوەكانی بانكی ناوەندیی عێراق كردووە بۆ چاكسازیكردن لە سێكتەری بانكی و هەنگاوەكان بۆ بەرگرتن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بە شێوەی نایاسایی.
جێی ئاماژە بۆ كردنە 3ی ئەم مانگە لە ئیستانبوڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و برایان نیڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبوونەوە و باس لە گرتنەبەری چەند رێوشوێنی نوێ لەبارەی مامەڵەكردن بە دۆلار لە عێراق كرا.