بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی گەنجێكی 29 ساڵ لە نزیك بیرێك ئاو لە چیای زاوا لە سنووری قەزای سێمێل دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە ئەو گەنجە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا و تەرمەكەشی رەوانەی پزیشكی دادی دەكرێت بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە.